شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-03 12:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیای دیلۆیت: هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019دا 4 ملیار و نیو داهاتی نەوتی دەست کەوتووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی داتاکانی کۆمپانیای دیلۆیت، هەرێمی کوردستان لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتەوە 4 ملیار و 515 ملیۆن و 421 هەزار و 625 دۆلار داهاتی دەست کەوتووە.

کوردپرێس:

ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز، داتا و زانیاریی پشتڕاستکراو له‌ لایه‌ن کۆمپانیای جیھانیی دیلۆیت (Deloitte) دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ‌ ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٩ دەخاتە ڕوو.

بەگوێرەی راپۆرتی ساڵی 2019ـی دیلۆیت، لە ساڵی 2019، 170 ملیۆن و 977 هەزار و 784 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و لەناوخۆ بەکارهاتووە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی هاوردەکراوە بە تێکڕای گشتی، 52 دۆلار و 37 سەنت بووە.

هەروەها، داهاتی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکە، بە لابردنی خەرجییەکان، چوار ملیار و 515 ملیۆن و 421 هەزار و 625 دۆلار بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە