شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-02 02:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری تەندروستیی تورکیا نوێترین ئاماری کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند ژمارەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بۆ 122392 کەس بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 41 هەزار و 431 پشکنین ئەنجام دراون؛ 2 هەزار و 188 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 84 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بەو پێیە، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا بووە سێ هەزار و 258 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 122 هەزار و 392 بەرزبووەوە کە هەزار و 480 لەو تووشبووانە لە چاودێریی چڕدا خەوێندراون.

بە گوتەی فەخرەدین کۆجا، لە 24 کاژێری رابردوودا چوار هەزار و 922 تووشبوو چاک بوونەتەوە، بە گشتی تاوەکوو ئێستا 53 هەزار و 808 تووشبوو چاک بوونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە