شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-30 08:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆی گشتیی گیان لەدەست دان بەهۆی کۆرۆناوە لە تورکیا 3000 کەسی تێپەڕاند

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 89 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەست دا بەمەش کۆی حاڵەتەکانی گیانلەدەست دان گەیشتە 3 هەزار و 81 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستیی تورکیا لەتویتێکدا رایگەیاند: "لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا و لەئەنجامی پشکنینەکان 2936 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، هاوکات 89 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە، 5231 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە".

وەزیری تەندروستیی تورکیا راشیگەیاند:"بەکۆی گشتی تائێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیادا گەیشتوەتە 117589 کەس و 3081 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، 44040 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە