شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-30 07:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ره‌وتی سه‌در دژایه‌تی خۆی بۆ‌ بڕیاری بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راگه‌یاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەرێم ره‌وتی سه‌در دووپاتی کرده‌وه‌، رازی نابن مافی هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان زه‌وت بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ شاندێکی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی نەسار روبەیعی کۆ بوونەوە و هەردوولا جەختیان لەسه‌ر بەردەوامی پەیوەندییەکان کردەوە، لەپێناو گەیشتن بە رێکەوتنی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا.

لەو دیدارەدا دەستەی سیاسی رەوتی سەدر پشتگیری خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی و رایانگەیاند: "رازی نابن مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان زەوت بکرێت".

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ستایشی هەڵوێستی رەوتی سەدری کرد و جەختی لە پێویستی هەماهەنگی لە نێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان کردەوە، بۆ ئەوەی بە تێگەیشتنی زیاتر هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن، بە تایبەت لەم قۆناغەدا، کە عێراق لە بارودۆخێکی تایبەتدایە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان و ئاڵۆوگۆڕکردنی زانیارییه‌کان رێکەوتن، ئه‌مه‌ش لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و ناوەند.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە