لە زیندانەکانی تورکیا 17 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا و 3 حاڵەتی مردن بەوهۆیەوە تۆمار کراوە
پوختەی هەواڵ
وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند: لە پێنج گرتووخانەدا پشکنینیان بۆ زیندانییەکان کردووە و دەرکەوتووە پشکنینی کۆرۆنای 17 زیندانی پۆزەتیڤن، لەو ژمارەیەش سێ زیندانی گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسان رایگەیاند: لەو 14 زیندانییە تووشبووەی کە لەژێر چاودێریدان و چارەسەر وەردەگرن، باری تەندروستیی 13 کەسیان جێگیرە، تووشبووەکەی دیکەش کە نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە، لە بەشی چاودێریی چڕدایە.
وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و دۆخەکە لە ئاستێکدایە کە دەتوانرێ کۆنترۆڵ بکرێت.
لە تورکیا تاوەکوو ئێستا نزیکەی 57 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و 198 کەس گیانیان لەدەست داوە و سێ هەزار و 446 کەسیش چاک بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران