شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-13 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وڵاتانی ڕۆژئاوایی خەمساردن لە پێشێل کردنی مافی کورد لە تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری ئەهرام ویکلی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی وڵاتی تورکیا مامەڵەی خراپ لەگەڵ کوردەکان دەکات و ئەوەش لە کاتێکدایە کە تاکە وڵاتە کە لە ماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا کەمترین ڕاپۆرت لەبارەی پێشێل کردنی مافی کەمینەکانی تێدا بڵاو کراوەتەوە.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئەهرام ویکلی ڕاپۆرتێکی کورتی لەبارەی دۆخی کوردەکانی توورکیا لە گەرمەی قەدەغەی هاتوچۆ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا ئامادە کردووە و ستێڤان ستار ڕۆژنامەنووسی ئیرلەندی لەو ڕاپۆرتەدا نووسیویەتی ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکا زیاتر لە نێو کەمینەکاندا بینراوە و هەروەها هۆشداریی ئەوەشی داوە کە مەترسیی بڵاوەکردن و پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە لە ناوچە کەمینەنشینەکان و بەتاییبەتی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا جێی مەترسییە.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا جەختیش کراوەتەوە کە تورکیا تاکە وڵاتە کە کەمترین ڕەخنەی لێگیراوە لەوەی مافی کوردەکان و کەمینەکانی ئەو وڵاتە پێشێل دەکات ئەوەش لە کاتێکدایە میدیاکانی ڕۆژئاوا بەردەوام بەهۆی پێشێلکرانی مافەکانی مرۆڤەوە ڕەخنە لە وڵاتانی دیکەی جیهان دەگرن.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیرلەندییە ئاماژە بە جێبەجێکردنی پڕڕۆژەی قەدەغەی هاتوچۆ لە تورکیا کردووە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ڕاگەیێندراوە و نووسیویەتی: کوردەکانی تورککیا بەم دۆخە ڕاهاتوون چوونکە دەوڵەتی تورکیا بە سەدان جار لە ناوچە کوردنشینەکاندا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە.

ناوبراو ئاماژەی بە ئەگەری ئازادکرانی ژمارەیێک لە زیندانییەکانی تورکیا کردووە کە بە هۆی کۆرۆناوە ڕەنگە ئازاد بکرێن و لەو بارەیەوە نووسیویەتی: زەحمەتە زیندانییە سیاسییەکان و کەسانی وەک سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێن بەڵام تاوانکاران و نالەبارەکان ئازاد دەکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە