شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-12 05:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆنسەی بەڕێوەبەریی پەکەکە: پێویستە بە خێرایی هەواڵی ئۆجه‌لان له‌ ئیمڕاڵی بزانرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- کۆنسەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە بەیاننامەیێکدا ئاماژە بە دۆخی تەندروستی و ئاسایشی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بە ئاوڕدانەوەی لە بڵاوە کردنی کۆرۆنا دەدات و ڕایدەگەیێنێت پێویستە بە خێرایی هەواڵی ئۆجه‌لان له‌ ئیمڕاڵی بزانرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنسەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانی كرداوی په‌كه‌كه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە لە تورکیاش لە ماوەیێکی کورتدا بڵاو بووەوە. ئاشکرا کراوە کە ئەم ڤایرۆسە لە ناوچە سارد و شێدارەکاندا و لە شارە گەورەکاندا زیاتر بڵاو دەبێتەوە. هەروەها ئەو دەڤەرانەی کە مرۆڤەکان بەیەکەوە دەژین و پێکەوە کار دەکەن و چالاکی دەکەن ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاو دەبێتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، لە زیندانەکان مەترسیی زیاتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە هەیە، بۆیە دەزگاکانی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا داوا دەکەن هەموو زیندانیە سیاسیەکان ئازاد بکرێن، لە تورکیاش داوا دەکرێت سزادراوان ئازاد بکرێن.

کەجەکە باسی له‌وه‌ش كردوه‌، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە زیندانەکانی تورکیا سەردانی خانەوادەکان قەدەغەکراوە، قسەکردن بە تەلەفۆنیش هەفتەی بووەتە دووجار، بەڵام عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان لە ئیمڕالی نە دەتوانێت لەگەڵ خانەوادە و نە لەگەڵ پارێزەرەکانی بە تەلەفۆن قسە بکات، هەروەها ناتوانێت چاوی بە خانەوادە و پارێزەرەکانی بکەوێت.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "ئێستا لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی ئۆجه‌لان هیچ زانیاریێک نییە، لەم سەردەمەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا مافێکی سروشتیە کە لەبارەی تەندروستیی ناوبراو هەواڵێک بزانرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە