شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-12 04:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆى گشتیى ژمارەی توشبووان لە هەرێم گەیشتە ٣٣٠ کەس

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانى و هەولێر تۆمارکرا و بەوەش کۆى گشتیى ژمارەی توشبووان لە هەرێم گەیشتە ٣٣٠ کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی نوێى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشان کران، سێ ئافرەت و پیاوێک لە پارێزگای سلێمانی کە دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و بازیانن و تووشبووی پێنجەم لە پارێزگای هەولێرە و پیاوە".

ئاماژەى بەوەش کردووە، "هەموو تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێى دوایین ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان، تا ئێستا ٣٣٠ حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ١٤٦ کەس چاک بوونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە