یه‌كێتی بۆ ئه‌مجاره له هه‌ولێر كێبڕكێی زۆرترین كورسی ده‌كات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ئاماده‌بوونی بورهان سه‌عید سۆفی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ڕایگه‌یاند، هه‌ولێر بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه، بۆئه‌مجاره یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به گڕوتینێكی جیاوازه‌وه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی ئاماده ده‌كات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه را و سه‌رنجی وردی خۆیان خسته‌ڕوو و چۆنیه‌تی جیاوازی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان خسته‌ڕوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران