شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-04-17 16:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فراکسیۆنی گۆڕان جارێکی تر داوای کشانەوەی حزبەکەی لە دەسەڵات دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا جارێکی دیکە نامەیێکی دەگەیەننە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی فراکسیۆنەکە داوای کشانەوەی حزبەکەیان لە دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێم دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی گۆڕان بە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە دەڵێت: جەنابتان باش دەزانن ناکۆکیی سەرەکی نێوان ئێمە و ئێوە لەسەر جۆری بەشداری و مانەوەتانە لەم کابینە و دەسەڵاتەدا. هۆکاری ناکۆکیمان ئەوەیە، ئێوە بە پێچەوانەی بەڵێنی خۆتان کە ماوەی شەش مانگ و پاشان ساڵێکتان دیاری کرد بۆ چاکسازی، کەچی لەبری چاکسازی مووچەی خەڵک بڕدرا و ئێوە لەبری کشانەوە بەڵێنەکەی خۆتان شکاند و هێشتا ماونەتەوە لە دەسەڵاتدا.

لە نامەکەدا هەروەها هاتووە: داواتان لێدەکەین لە دەسەڵات بکشێنەوە و پشت بکەنە کورسی و دەستکەوتی ماددی و رووبکەنە خەڵک و شەقام، داواش دەکەن بەشداربن لە هاوپەیمانێتییێکی دەرەوەی دەسەڵات بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی عێراق.

فراکسیۆنەکەی گۆڕان دەڵێن: ئەگەر ئەو بڕیارە بدەن ئێمە هاوکارتان دەبین تا ئاستی وازهێنان لە خولی ئێستای پەرلەمان و خۆکاندیدنەکردنەوە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان.

فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا چاوەڕوان دەکات لە ماوەی دوو رۆژدا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی نامەکەیان بداتەوە.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە