شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-04-15 17:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە دەستی بەسەر عەمبارێکی چەک و تەقەمەنیی داعشدا گرت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات عەمباریکی شاردراوی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی داعشیان لە شاری ڕەقە دۆزییەوە.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە بڵاو کرایەوە "یەکینە تایبەتەکانی سەر بە هەسەدە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا حەشارگەیێک و عەمبارێکی پڕ لە چەک و تەقەمەنییان لە شاری ڕەقە دۆزییەوە، حەشارگە و عەمبارەکەش بۆ سەردەمی دەستگرتنی چەکدارانی داعش بەسەر ناوچەکەدا دەگەڕێنەوە".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هانووە حەشارگەکە بڕێکی زۆری چەکی سووک و مامناوەندی تێدايە، وێڕای تەقەمەنی جۆراوجۆر و بڕێکی زۆرمین و ماددەی تی ئێن تی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، یەکینە تایبەتەکان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، توانییان ژمارەیێکی زۆر لەو مینانەش پووچەڵ بکەنەوە کە لە چواردەوری حەشارگەکەدا چێنرابوون، ئەمەش لەکاتێکدایە حەشارگەکە ماڵی هاووڵاتییێک بووە و لەکاتی دەستگرتنی ڕێکخراوەکە بەسەر ناوچەکەدا، شارەکەیان بەجێهێشتووەو و هەڵاتوون.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە