شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-04-15 14:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی لە کەرکووک بەبێ هاوپەیمانێتی بەشداریی لە هەڵبژاردن دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند پارتی لە کەرکووک بەبێ هاوپەیمانێتی بەشداریی لە هەڵبژاردن دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خه‌سرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: "لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی عێراقدا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021بەڕێوەبچێت بەشداری دەکەین، هیچ هاوپەیمانێتییەکمان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نەکردووە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا ناوی بەربژێرەکانمان بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەدەین".

خەسرۆ گۆران کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی پارتیشە دەڵێت: ئه‌گه‌ر ئەمجارە كورد ئاماده‌كاریی باش بكات، ده‌نگی پێویست لە سنووری ماددەی 140 دەهێنێت، چوونکە هەڵبژاردنی ئەمجارە بە گوێرەی بازنە و تەکتیک، جیاوازترە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو.

لە دوای رووداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 کشایەوە و لەو سنوورە بەشداریی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018دا نەکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە