شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-11 06:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشەکانی داعش سەرەڕای تەشەنە سەندنی کۆرۆنا کۆتاییان نایەت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- تەلەفیزیۆنی بریت بارت لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی دەکاتەوە سەرەڕای بڵاو بوونەوەی کۆڤید 19 داعش سوورە لەسەر چالاکییە تیرۆریستییەکانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی بریت بارت لە زاری شرۆڤەکارانی بواری تیرۆریزمەوە ڕایدەگەیێنێت لەم ڕۆژانەدا کە وڵاتان ڕووبەڕووی کۆرۆنا بوونەتەوە داعش دۆخەکەی قۆستووەتەوە و هێرشەکانی بەتایبەت لە عێراق و سووریا چڕ کردۆتەوە.

کەناڵەکە هەروەها ئاماژە بە هێرشی داعش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکات و هێرش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە عێراق و هێرشی ئەو گرووپە لە دەیرەزوور-ی سووریا بە دەستپێکی خولی نوێی هێرشەکانی داعش وەسف دەکات.

جەواد تەمیمی شرۆڤەکاری پرسی تیرۆریزم لە سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی تەلەفیزیۆنی بریت بارت هۆشداری دەدات لە ئێستادا وڵاتەکان هێزە ئەمنییەکانیی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەکار دەبەن. بۆیە ڕەنگە ئەمە دەرفەتێک بێت بۆ داعش کە هێرشەکانی فراوان بکات بەتایبەت بۆ سەر وڵاتانی ئەورووپی.

ناوبراو هەروەها هۆشداری دەدات یاخیبوونی ئەمدواییەی زیندانیانی داعش لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا مومکینە هەوڵێکی نوێی ئەم گرووپە بێت بۆ خۆڕێکخستنەوە و دەستپێکردنەوەی هێرشەکان.

بریت بارت هۆشداری دەدات داعش ترسی لە کۆرۆنا نەبووە و ئەم ڤایرۆسە نەیتوانیوە ڕێگری لە درێژەی هێرشەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بکات.

کۆدی هواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە