شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-04-09 14:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆكی هەرێم پشتیوانیی خۆی بۆ مستەفا كازمی ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ كاندیدی پێکهێنانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەربڕی و داواش لە هەموو لایەنەكان دەكات هاوکاری بن بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەركەكانی پێكهێنانی حكوومەت تەواو بكات.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و ڕاسپێردرانی کازمییەوە راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا دەڵێت: "ئەم دۆخە سەخت و دژوارەی ئێٍستا، لە هەموومان دەخوازێ ناكۆكییەكانمان بەلاوە بنێین، هەرچی زووترە لەسەر میكانیزمێك بۆ پێكهێنانی حكوومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمای سازانێكی ڕاستەقینە ڕێكبكەوین.

ناوبراو پێی وایە گرنگترین ئەركی حكوومەتی ئێستای عێراق ئەوە بێت ئەو قەیرانانە تێپەڕ بكات كە تێیدایە و دەشڵێت "سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕوانگەی باوەڕی بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئامادەیی بۆ كاری جددی لەو پێناوەدا، پێكهێنانی حكوومەتی نوێ بە پشتیوانیی هەموو لایەنە نیشتمانییەكان زۆر بە پێویست دەزانێ.

سەرۆكی هەرێم ئەوەشی ئاشكرا كردووە "پێشوازی لە كاندیدكردنی بەڕێز مستەفا كازمی دەكەین بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵی لەلایەن هێزە سیاسییەكانی پێكهاتەی شیعەوە. داوا لە هەموو لایەكیش دەكەین پشتیوانی بكەن تا بە زووترین كات ئەركەكانی پێكهێنانی حكوومەت تەواو بكات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە