شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-24 17:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە داوای ئاگربەستی بەپەلە لە هەموو لایەنەکانی سووریا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە داوای ئاگربەستی مرۆیی دەکات بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی گشتیی هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەژێر رۆشنایی بەردەوامیی هەڕەشەی پەتای کۆرۆنا بۆ هەموو جیهان و وەکوو وەڵامدانەوەیێک بۆ بانگەوازەکەی ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایدەگەیێنن کە پابەندن بە هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی و ئەو پەتایە.

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی داتەپینی کەرتی تەندروستی و ناوەندە تەندروستییەکان لە ئەنجامی جەنگ، دۆخی سووریا بەرگەی کردەوەی هێرش و پەلاماری دیکە ناگرێت، هەر جەنگێکی دیکە شەپۆلێکی ئاوارەبوونی لێ دەکەوێتەوە کە ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر ئەو ژێرخانە تەندروستییەی کە ماوە، دەبێتە هۆی خێرا بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و مردنی زیاتری خەڵک.

هەسەدە داوا لە هەموو لایەنە ناکۆکەکانی سووریا دەکات، هیچ کردەوەیێکی سەربازی ئەنجام نەدەن و دەستبەجێ پابەندبن بە ئاگربەستی مرۆیی و رایدەگەیێنن کە هێزەکانیان پابەندن بە دۆخی خود بەرگریی رەوا و خۆ دوورگرتن لە هەر کردەوەیەکی سەربازی.

فەرماندەیی گشتیی هەسەدە هیوا دەخوازێت کە ئەو کارەش ببێتە هۆی هێورکردنەوەی دۆخی مرۆیی، کردنەوەی دەرگای دیالۆگ، چارەسەری سیاسی و کۆتایی هێنان بە دۆخی جەنگ لە جیهان و سووریا.

هاوکات هەسەدە لە هەموو ناوچەکانی ژێر کۆنترڵیدا ئاسانکاریی تەواو دەکات بۆ گەیشتنی کارمەندانی کەرتی تەندروستیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە