لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا ڕووی لە هەڵکشانە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا ڕووی لە هەڵکشانە و بە دەست نیشان کردنی 13 حاڵەتی نوێ لە نەجەف و 1 حاڵەت لە سۆران ئاماری تووشبووان گەیشتە 292 کەس.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ 13 تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەستنیشان کراون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تا ئێستا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە گهیشتووهته 292 حاڵهت، کە 92 حاڵەتیان لە پارێزگانی هەرێم تۆمار کراون.
پێشتر، شانهی قهیرانهكانی عێراق رایگهیاندبوو، بڕیاری قهدهغهی هاتوچۆ له سهرجهم پارێزگاكانی عێراق تاوهكووو رۆژی شهممهی داهاتوو 29ی ئازار بهردهوام دهبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران