کورده‌کانی دۆنکاستری به‌ریتانیا بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا بە هەل دەزانن
پوختەی هەواڵ
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاکۆ ڕه‌شید و عادل سه‌عید دوو ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگای کورده‌کانی شاری دۆنکاستری باکووری به‌ریتانیان که به‌مه‌به‌ستی هاندانی خه‌ڵکی ئه‌و شاره بۆ مانه‌وه‌یان له ماڵ ئاماده بوونه کاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌خۆڕایی بۆ خه‌ڵک ئه‌نجام بده‌ن.
وته‌بێژی ڕێکخراوی مه‌ده‌نیی کۆمه‌ڵگای کورده‌کانی دۆنکاستر به ڕۆژنامه‌ی ستاری به‌ریتانیای ڕاگه‌یاند: ئه‌م داهێنانه به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له هاتنی خه‌ڵکه بۆ ده‌ره‌وه و پێشگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری کۆرۆناڤایرۆس له ناو شاره‌که‌دا.
کۆمه‌ڵگای کورده‌کانی دۆنکاستر به‌ڵێنیان به خه‌ڵکی ئه‌و شاره داوه که ئاماده‌ن یارمه‌تیی ئه‌و که‌سانه بده‌ن که زیاتر مه‌ترسیی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییان له‌سه‌ره و سه‌رجه‌م که‌لوپه‌لی پێویستیی ژیانیان له ده‌ره‌وه بکڕن و ئه‌م کاره‌ش به‌خۆڕایی ئه‌نجام بده‌ن.
یه‌ک له‌و کارانه‌ی که بڕیاره به‌خۆڕایی بۆ خه‌ڵکی شاری دۆنکاستر ئه‌نجام بدرێت کڕینی هه‌فتانه‌ی که‌لوپه‌لی بنه‌ماڵه‌کان و ده‌رمانه بۆ نه‌خۆشانی کۆرۆنایی و ته‌ندروست.
دوو هاووڵاتییه کورده‌که بۆ په‌یوه‌ندیی ئاسانتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵک سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ژماره ته‌له‌فۆنییه‌کانیان لاپهڕهیێکیان له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا کردۆته‌وه بۆ تۆمارکردنی داواکاریی خه‌ڵکی دۆنکاستر.
ئه‌وان به‌ڵێنیان داوه تا هه‌ر کاتێک پێویست به مانه‌وه‌ی خه‌ڵک له ماڵه‌وه بێت هه‌نگاوه‌کانیان بۆ یارمه‌تیدان به هاووڵاتییان درێژه پێبده‌ن.
داهێنانی ئه‌م دوو گه‌نجه کورده ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که هاتوچۆی نابه‌جێ له شاری دۆنکاستر که‌م بێته‌وه و مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشینی کۆرۆنا له‌سه‌ر خه‌ڵک به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه داببه‌زێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ستاری به‌ریتانیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران