شه‌ڕێکی بنه‌ماڵه‌یی له سلێمانی 4 کوژراوی لێکه‌وته‌وه
پوختەی هەواڵ
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژى پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند که له‌و شاره‌دا که‌سێک ته‌قه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی کردووه و دایک و سێ براکه‌ی کوشتووه و باوکیشی به سه‌ختی بریندار کردووه.
کوردپرێس:
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسی سلێمانی به شارپرێسى وت هێزه‌کانیان ئاگادار کراونه‌ته‌وه له بوونى ڕووداوێک له گه‌ڕه‌کى مامۆستایانى شارى سلێمانى که که‌سێک له ناو ماڵه‌که‌ى خۆیدا ته‌قه‌ی له خانه‌واده‌که‌ى کردووه و له ئه‌نجامدا دایکى و سێ براى کوشتووه و باوکیشى به سه‌ختى بریندار بووه.
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ڕوونی کرده‌وه که تۆمه‌تباره‌که له کاتى ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى پۆلیس ویستوویانه ده‌ستگیری بکه‌ن ته‌قه‌ی له هێزه ئه‌منییه‌کان کردووه به‌ڵام دواتر ده‌ستگیر کراوه.
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ورده‌کاریى ڕووداوه‌که‌ى ئاشکرا نه‌کرد و ته‌نیا باسى له‌وه کرد که کێشه‌که کۆمه‌ڵایه‌تى بووه و په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌که کراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران