شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-16 08:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 18 کەس

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتۆتە 18 کەس و تەواوی ئەو ھاووڵاتییانەی شەوی رابردوو لە عەمرە گەڕاونەتەوە لە ژمارەیێک بەشەناوخۆیی شارەکانی قۆنیا و ئەنقەرە کەرەنتینە کراون.

کوردپرێس:

وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لەبارەی رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو کەسانەی لە عەمرە گەڕاونەتەوە راگەیەنراوێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردوەتەوە و نووسیویەتی "لە شەوی رابردووەوە تەواوی ئەو کەسانەی لە عەمرە گەڕاونەتەوە لە ژمارەیێک بەشەناوخۆیی شارەکانی ئەنقەرە و قۆنیا لە ژووری جیاجیادا کەرەنتینە کراون".

فەخرەددین کۆجا ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو کەسانەی گومانی تووشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-١٩)یان لێکراوە لەگەڵ گەیشتنیان بە تورکیا براونەتە نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانی پشکنین.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە