شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-15 19:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە بەغدا ڕاگەیێندرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی لە تۆمار کردنی ۱٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە کرد.

کوردپرێس:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا تۆماركردنی ۱٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند و ئاشكراشی كرد کە ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتۆته‌ 124 حاڵه‌ت.
لە ڕاگەیێندراوەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقدا هاتووە: له‌ ئه‌نجامی پشكنین بۆ ۱۱۳ حاڵه‌تی گومانلێكراوی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتووە كه‌ ۱٤ كه‌سیان تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.
وەزارەتەکە ئەوەشی ڕوون کردەوە کە حه‌وت حاڵه‌ت له‌ ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غداد، دوو حاڵه‌ت له‌ ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غداد، حاڵه‌تێک له‌ میسان، حاڵه‌تێک له‌ دیاله‌، حاڵه‌تێک له‌ دیوانیه‌ و دوو حاڵه‌ت له‌ نه‌جه‌ف تۆمار كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق لە کۆتاییشدا ئاشکرای کرد کە ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ ۱۲٤ حاڵه‌ت و تا ئێستاش نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ۲٦ كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە