شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-15 08:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی عێراق داوای راگەیاندنی باری لەناكاو دەكات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق داوای راگەیاندنی باری لەناكاو لە وەڵاتە دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق داوا لە حكوومەت و شانەی قەیران دەكات بۆ ماوەیێكی دیاریكراو باری لەناكاو لە وڵاتدا رابگەیەنن.

ئەمڕۆ لیژنەكەی پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیێكی بڵاوكردەوە و تێیدا داوا دەكات دامەزراوە حكوومی و ئەهلییەكان دابخرێن بۆئەوەی دەوڵەت بەگوێرەی تواناكانی بتوانێت رووبەڕووی ئەو مەترسییە ببێتەوە كە رووی لێكردووین.

بەگوێرەی داتاكانی دوێنێی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تائێستا 110 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا تۆماركراوە، كە 26یان چاكبوونەتەوە، 10یشیان گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە