شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-15 06:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بیست کارمەندی کۆمپانیای گازپرۆم لە هەرێمی کوردستان دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشکییەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای گەڕانەوەیان لە ڕووسیاوە بۆ هەرێمی کوردستان، 20 کارمەندی کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی، خرانە ژێر چاودێری پزیشکییەوە و کەرەنتینە کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێستون ژاڵەیی بەرپرسی کاروباری رێکخراوەکان لەئیدارەی گەرمیان، بەدەنگی ئەمەریکای وت "ئەو 20 کارمەندەی گازپرۆم، بەو فرۆکە قەتەریە هاتوونەتە هەرێم، کە کەسێکی توشبووی کۆرۆنای تێدا بووە ئەو کارمەندانە لە کێڵگەی نەوتی سەرقەڵای ناوچەی گەرمیان کاردەکەن و کەرەنتینە کردنەکەشیان هەر لەنێو کامپی کێڵگە نەوتیەکەدایە.

بێستون ژاڵەیی وتیشی "کەرەنتینە کردنی کارمەندانی گازپرۆم، بەپێی رێککەوتنی نێوان کۆمپانیاکە و تەندروستیە."

لەچەند رۆژی رابردوودا، کوردێکی توشبوو بەکۆرۆنا لە ئیتالیاوە ڕۆیشتووەتە قەتەر و بەفڕۆکەیێکی قەتەری بۆ هەرێم گەڕاوەتەوە، بە هەمان فرۆکە، کارمەندانی گازپرۆمیش کە لە رووسیاوە رۆیشتبوونە قەتەر، بۆ هەرێم گەڕاونەتەوە.

بێستون ژاڵەیی وتیشی"جگە لە 20 کارمەندەکە، 16 کارمەندی تری کۆمپانیاکە کە تێکەڵاویان لەگەڵ ئەو بیست کەسەدا هەبووە کەرەنتینە کراون، بەڵام ئەمان کوردن."

بە پێی ڕێنماییە تەندروستیەکان، کەرەنتینە کراوەکان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە ژێر چاودێری پزیشکی دا دەبن، دواتر پشکنینیان بۆ دەکرێت، گەر هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبن، چاودێریان لەسەر هەڵدەگیرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە