شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-15 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەندروستیی هەرێم: لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە لە پشکنینەکانى ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ کەسێک تووشى کۆرۆنا نەبووە.

کوردپرێس: وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و گوتی: ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٣٧٤٢) هاووڵاتین لە (٣٣) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (١٣٥٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٣٩٠) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە (٤٠٠) لە هەولێر (٢٥) لە سلێمانی (٨٩) لە دهۆك (٣) لە هەلەبجە (٦) لە گەرمیان.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٢٧) پشکنین ئەنجام درا کە (٢٠٤) لە شاری هەولێر و (١٤) لە شاری سلێمانی و (٩) شاری دهۆك و خۆشبەختانە تا دەرچوونی ئەم ڕاگەیێندراوە سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون و هیچ تووشبوێکی نوێ تۆمار نەکرا.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم زیادی کرد: کۆی گشتیی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٢٨) تووشبووە، لە نێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاک بووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە