تورکیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆ دەبنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئیستامبۆڵ کە بڕیار بوو 17ی مارسی 2020 لەنێوان سەرکردەی وڵاتانی تورکیا – ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەسەر پرسی ئیدلیب بەڕێوە بچێت هەڵوەشایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهۆی کۆرۆناوە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئیستامبۆڵ کە بڕیار بوو 17ی مارسی 2020 لەنێوان سەرکردەی وڵاتانی تورکیا – ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەسەر پرسی ئیدلیب بەڕێوە بچێت هەڵوەشایەوە بڕیار وایە لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە بەڕێوە بچێت.
ڕۆژنامەی ملییەت لەمبارەوە بڵاوی کردەوە: "بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە کۆشکی سەرۆکایەتیی تورکیاوە دەست کەوتوون پاش ئەوەی کە تورکیا گەشتەکانی خۆی بۆ 9 وڵاتی ئەورووپی لەوان فەڕانسە و ئەڵمانیا هەڵپەساردووە، بڕیار درا کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و ئانگێلا مێرکێل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرواری 17ی مارسی 2020 لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی ئیدلیب و پێوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێ بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران