شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-12 05:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرش بۆ سەر بنکەی تاجی 15 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی بنکەی تاجی لە باکووری بەغدا کرایە ئامانج 15 کوژراو و برینداری لەنێو هێزەکانی هاوپەیمانان لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-3-2020، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاندووە، لە رێگەی 18 مووشەکی کاتیۆشا بنکەی تاجی لە باکووری بەغدا کرایە ئامانج، لە ئەنجام دا دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژراون و 12 سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بریندار بوون.

سۆمریە نیووز لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەش کردوە، بەرپرسانی ئەمریکا لە عێراق جەختیان کردوەتەوە کە لە ئەنجامی کرانە ئامانجی بنکەی تاجی لە باکووری بەغدا "دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بریتانی کوژراون".

ئەوەش هاتووە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەش 12 سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش برینداربوون.

ئەمڕۆش شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاوی کردەوە، بنکەی تاجی کە زۆرینەی هێزە بیانییەکانی تێدا نیشتەجێکراوە لە رێگەی 10 مووشەکەوە کراوەتە ئامانج و مووشەکەکانیش لە ناو بنکەکەدا کەوتوونەتەخوارەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە