شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-11 08:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی نەوتی عێراق: کەوتووینەتە ڕاوێژ لەگەڵ ئۆپێک بۆ ڕاگرتنی باڵانسی نرخی نەوت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکاری وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی رێکخراوەکە بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ رێگەگرتن لە داڕمانی بازاڕی نەوت، کە ئێستا لە بەرچاوی جیهان ڕوو دەدات.

کوردپرێس:

حامد زەوبەعی بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بە رۆژنامەی "سەباح"ی نیمچە فەرمی وتوە "سامر غەزبان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت لەئێستادا لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ دەوڵەتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی رێکخراوەکە بۆئەوەی بۆچونەکان لێکنزیک بکرێنەوە و چارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ رێگەگرتن لە داڕمانی بازاڕی نەوت لە جیهاندا".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، هیوادارن پەیوەندییەکانی عێراق ببنە هۆی لێک نزیک‌کردنەوەی بۆچونەکان بەشێوەیەک، کە خزمەتی گەلانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی رێکخراوەکەش بکات و باڵانسێک بۆ بازاڕی نەوت بەدەستبێت.

پاش ڕاگەیاندنی سیاسەتی نوێی نەوتی لەلایەن شانشینی سعوودیە و هەروەهاش بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەجیهاندا کاری دەیان کۆمپانیای گەورەی جیهان وەستاوە و بەهۆی ئەوەشەوە نرخی نەوتی خاو بەشێوەیێکی بەرچاو دابەزی، ئەوەش مەترسی لەسەر بودجەی عێراق دروستک ردوە، چوونکە سەرچاوەی سەرەکیی بودجە داهاتی نەوتە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە