شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-03-11 06:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قلیچدار ئوغڵو: تورکیا کار بۆ شکاندنی سەروەریی سووریا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- کەمال قلیچدار ئوغڵو سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی تورکیا لەبارەی سووریاوە گرتووە و دەڵێت ئەو کارانەی تورکیا دەیکات لە پێناو شکاندنی سەروەریی وڵاتی سووریایە.

کوردپرێس:

کەمال قلیچدار ئوغڵوو سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (CHP) لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە سیاسەتەکانی تورکیا لەبارەی سووریاوە گرتووە و دەڵێت ئەو کارانەی تورکیا لە سووریا دەیکات لە پێناوشکاندنی سەروەریی ئەو وڵاتە و دابەش کردنی خاکی سووریایە.

ناوبراو زیادی کردووە: "ئێمە چ کارمان بە لیتاوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست داوە؟ ئەوەی عەقڵی هەبێت دەزانێت کە ئەم پرسیارە تا چ ڕادەیێک ڕاستە. ئێمە بۆ لەو لیتاوەداین؟ تورکیا چ کاری بە سوپای ئازاد داوە؟ بۆچی کار بۆ دابەش کردنی خاکی سووریا و شکاندنی سەروەریی ئەو وڵاتە دەکات؟"

بەگوێرەی نووسراوی ڕۆژنامەی هابەر تورک، قلیچدار ئوغڵو هەر لەو لێدوانەی خۆیدا ئاشکراشی کردووە کە تورکیا لە سووریا بۆتە دارەدەستی زلهێزەکان و ئاگای لە خۆیشی نیە و ئەوان چەندین جار ئەوەیان وتووە کە پشتگیری کردنی سوپای ئازادی سووریا لەباری دارایی و پڕچەککردن کارێکی هەڵەیە و ئێستا لەگەڵ تورکیان بەڵام کاتێک تورکیایان کێشایە نێو لیتاوەکە ئەوسا پشت لە تورکیا دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە