هیواردارم بەم زووانە لە ئیدلیب ئاگربەست ڕابەگەیێندرێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بە کۆبوونەوەی بەمزووانەی لەگەڵ پووتین دا و ڕایگەیاند: گۆڕانکارییەکان لەگەڵ پووتین تاوتوێ دەکەین هیوامان وایە ئەو هەنگاوانەی بۆ ڕاگرتنی شەڕ هەڵگیراون خێرا بەئەنجام بگەن.
ناوبراو وتیشی لە دونیادا هیچ وڵاتێک نەبووە هێندەی تورکیا لە ماوەیێکی کورتدا گوشاری خرابێتە سەر و لەسەر پێ بوەستێت، تا ئەو کاتەی لە ناوخۆدا یەکگرتوو بین هیچ هێزێک چۆکمان پێدانادات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ینی شەفەق سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: پاش هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کاروانی سەربازیی تورکیا لە ئیدلیب ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەهار-مان دەست پێکرد و لەم چوارچێوەیشدا تا ئێستا 135 تانک و 8 کۆپتەری ئەرتەشی سووریا کراونەتە ئامانج. سووریا باجێکی قورسی ئەو هێرشە دەداتەوە کۆ بۆ سەر هێزەکانی تورکیا ئەنجامی دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران