شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-29 08:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجومەنی ئاسایش داوا دەکات بەزووترین کات ئاگربەست لە ئیدلیب ڕابگەیێندرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ داوا لە لاینەکانی شەڕ لە باکووری سووریا دەکات کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانیان بێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ بەیانی لە کۆبوونەوەیێکی نائاسایدا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربڕیان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کرد.

لەمبارەوە دۆیچەولە نووسی نوێنەرانی 13 وڵات لە 15 ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانییان لە داوای ئانتێنیۆ گووترێز ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادان لە باکووری سووریا و نزیکیی سنوورەکانی تورکیا.

دانیشتنە نائاساییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئستۆنی و پاش کوژرانی 33 سەربازی تورکیا لە ئیدلیب بەهۆی هێرشی ئاسمانیی سوپای سووریاوە ئەنجام درا.

شایانی باسە سوپای سووریا بە پشتیوانیی ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ کونترۆڵ کردنەوەی ئیدلیب دەست پێکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە