شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-28 08:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هێرشەکەى شەوى رابردوو بۆ سەر سوپای تورکیا فڕۆکەی ڕووسی بەشدار نەبوون

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتى بەرگریى رووسیا رایگەیاند لە هێرشەکەى شەوى رابردوو بۆ سەر سوپای تورکیا کە چەندین کوژراو برینداری لێکەوتەوە فڕۆکەی ڕووسی بەشدار نەبوون.

کوردپرێس: وەزارەتى بەرگریى رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێشتر مۆسکۆ لەلایەن تورکیاوە لەوە ئاگادار نەکراوەتەوە کە سەربازەکانى لە ناوچەى بلیۆن لە ئیدلیبدا هەن، ئەوەش دەستیان کەوتووە بە گوێرەى زانیارییەکانى ناوەندى ئاشتەوایی رووسیا بووە لە سووریا.

باسی لەوەش کردووە، هیچ یەکەیێکى سوپاى تورکیا لەو ناوچەیەى بۆردوومانەکەى تێدا کراوە نەبووە و پێویستیش نەبوو هیچ سەربازێکى تورکى لەو ناوچەیەدا بێت، فرۆکەکانى رووسیاش هیچ ئەرکێکیان لەوێ ئەنجام نەداوە .

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوى رابردووى سوپاى سوریاوە لە ئیدلیب، ٣٣ سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەیێک لە بریندارانیش بۆ نەخۆشخانەكانی شارى هەتاى گوازراونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە