تورکیا کوژران و برینداربوونی چوار سه‌ربازی له ئیدلب ڕاگه‌یاند
پوختەی هەواڵ
به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا کوژران و برینداربوونی 4 سه‌ربازی له هێرشه‌که‌ی سوپای سووریا بۆ سه‌ر بنکه‌کانیان له ئیدلب ڕاگه‌یاند.
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 27ی شوباتی 2020 وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا تیشکی خسته سه‌ر به‌رده‌وامیی هێرشه‌کانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی سوپای تورکیا له ئیدلب و ئاماژه‌ی به کوژرانی دوو هێز و برینداربوونی دوو هێزی دیکه‌یان له هێرشه‌که‌دا کرد.
له به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیادا زیاتر باس له‌وه‌ش کراوه که به‌دوای هێرشه‌که بنکه و باره‌گاکانی سوپای سووریا له ناوچه‌که به توندی کراونه‌ته ئامانج.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران