شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-18 12:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەلاوی پێشنیازەکانی پارتی و یەکێتى لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ڕەت کردووەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرجەم پێشنیازەکانی پارتی و یەکێتیی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ ڕەت کردووتەوە.

کوردپرێس: ئەمڕۆ سێشەممە، سەلیم شوشکەیی سەرۆکى فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت هیچ کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان نەکردووە و سەرجەم پێشنیازەکانی پارتی و یەکێتیشی ڕەت کردووەتەوە".

سەلیم شوشکەیى دەربارەی دەنگۆی کۆبوونەوەی نهێنی نێوان لایەنە کوردییەکان و عەلاوی، ڕایگەیاندووە "ئەوە ڕاست نییە و هیچ کۆبوونەوەیێکی نهێنی ئەنجام نەدراوە".

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو، "داواکارییەکانی کوردیش هاوشێوەی داواکارییەکانی دیکەی گەلانی عێراق تەماشا دەکرێت و کوردیش دەبێت وەک بەشێکی گرنگی گەلی عێراق مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".

وا بڕیارە لەم هەفتەیەدا عەلاوی ناوی وەزیر و بەشداربووانی کابینەکەی ئاراستەى پەرلەمانی عێراق بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە