کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له پهراوێزی كارهكانی یهكهم رۆژی پهنجاوشهشهمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سهرۆكی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگری ئهڵمانیا، "ئهنێگرێت كرامپ كارنباور" كۆ بووهوه.
کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 2020/2/14 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئەنێگرێت کرامپ کارنباور لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆ بووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و ناوچەکە و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا .
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ستایشی دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە بەردەوامدەبین لە هاوکاریکردن و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە .
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ بەردەوامبوونیان وەک بەشێک لە هاوپەیمانبی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە. جەختیشی کردەوە کە داعش هەڕەشەیێکی جیدییە بۆ سەر ئاسایشی جیهان.
بۆچوونی بەکارهێنەران