شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-14 13:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا پێدانی جۆرێک ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێم و عێراق ڕادەگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بەبڕیاری بەرپرسانی بالای تورکیا، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی داهاتوەوە ئەنقەرە پێدانی ڤیزای ئەلکترۆنی سەر پاسپۆرت بە هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق رادەگرێت.

کوردپرێس:

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا، لە 15ی نیسانی ئەمساڵەوە، پێدانی ڤیزای ئه‌لیکترۆنی و رێکارەکانی پێدانی ئەو جۆرە ڤیزایە کۆتایی پێدێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

ئاماژە بەوەش کراوە، تێچوی ڤیزای ئەلکترۆنی تا 14ی نیسان نزیکەی 50 دۆلاری تێدەچێت و بۆ ماوەی 30 رۆژ بەکاردەهێنرێت و دوای ئەو وادەیە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، باڵیۆزخانه‌ و کۆنسوڵخانە و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانمان له‌ "به‌غدا، به‌سره‌، که‌رکووک، هه‌ولێر و سلێمانی" له‌ رێگه‌ی کۆمپانیا و نووسینگه‌ تایبه‌تییه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌کانه‌وه‌ به‌رێکاری مامه‌ڵه‌کردنی ئاسان و خێرا ڤیزای ئاسایی به‌ هاووڵاتییانی عێراق ده‌درێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە