شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-14 12:49 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حه‌لبووسی و فوئاد حسێن تاوتوێی پێكهێنانی حكوومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری و داراییی عێراق کۆ بوونەوە و لەبارەی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی پێشوازیی كردووه‌ له‌ فوئاد حسێن و له ‌دیدارێكدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی گرنگی هه‌ڵوێستی روونی هێزه‌ سیاسییه‌كان كردوه‌ بۆ كاروباری وڵات و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیه‌كان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكاری پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق كردوه‌ته‌وه‌، هاوکات گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی پێكهێنانی حکوومەت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌گوێره‌ی خواست و داواكاری گه‌لی عێراق كردووه‌.

دوێنێ چوارشەممە هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "بارەگای بارزانی هەفتە زیاترە لەرێی د.فوئاد حسێن-ەوە، بۆ پشکی پارتی لە حکوومەتی داهاتوی عێراق لە دانوستاندایە، بەڵام سەرۆکی هەرێم لایەنە سیاسیەکانی کۆکردوەتەوە، گوایە بۆ پشکی کورد پێکەوە بە یەکڕیزی دانوستان دەکەن".

ئەو لێدوانەی هۆشیار عەبدوڵا لەکاتێکدایە 11ی ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە بەغدا و نوێنەری چەند لایەنێکی سیاسی کۆبوەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و هه‌نگاوه‌كانى یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كان و دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانى هه‌رێم بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانى گۆڕه‌پانى سیاسیى عێراق و كوردستان، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌نگاوى كرده‌یى بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانیى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، تاوتوێ كران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە