شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-13 11:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دەنگۆی رێككەوتنی مەسعوود بارزانی لەگەڵ عەلاوی ڕەت دەكاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتی كردەوە، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكەی لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆكوەزیرانی راسپێراو لەبارەی پێكهێنانی حکوومەت كردبێت.

کوردپرێس:

بەیار تاهیر پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانی لێدوانێكی وتی: مەسعوود بارزانی هیچ گفتوگۆیێكی لەگەڵ محەمەد عەلاوی راسپێراو بۆ حکوومەت نەكردووەو ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەوە بڵاودەكرێنەوە ناڕاستە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: لەئێستادا مەسعوود بارزانی چاوەڕێی سەردانی راسپێراوی سەرۆكی حکوومەت دەكات بۆ هەولێر، ئەوكاتە گفتوگۆ لەو بارەوە دەكەن.

هەروەها جەختیكردەوە، تائێستا هیچ رێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی حکوومەت نەكراوەو ئەوەی لەو بارەوە وتراوە تەنیا قسەی میدیاكانە.

چەند رۆژێكە دەنگۆ هەیە مەسعود بارزانی لەگەڵ نوێنەرێكی تایبەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی كۆبووەتەوەو لەكۆبوونەوەكە رێككەوتن لەسەر پشكەكانی پارتی لەحکوومەتی داهاتووی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە