شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-13 07:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ئێستاش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی YPG پێویستی بە سەربزیوانی ئیدلیبە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕێکخراوی کاروباری ئاسایش و نێونەتەوەیی ئەڵمانیا دەڵێت هۆکاری مکووڕ بوونی تورکیا لەسەر ڕێگری کردن لە لەناوچوونی هێزە سەربزیوەکانی ئیدلیب لە سووریا کەڵک وەرگرتن لەو هێزانەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کوردەکانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا کاردانەوەی بە پێشڕەوییەکانی هێزی حکوومەتی ناوەندیی سووریا لە ئیدلیب نیشان داوە و هێزی زیاتری ڕەوانەی ئەو ناوچانە کردووە و بنکەی سەربازانی حکوومەتی سووریای بۆردوومان کردووە.

ڕێکخراوی کاروباری ئاسایش و نێونەتەوەیی ئەڵمانیا ڕاپۆرتێکی لەمبارەوە بڵاو کردەوە دەڵێت هۆکاری پشتگیریییەکانی تورکیا لە سەربزیوانی ئیدلیب ئەمەیە کە تورکیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کوردەکان پێویستی بەو هێزانەیە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە تورکیا بۆ کونترۆڵی باکووری سووریا و دەرکردنی هێزە کوردەکانی سووریا لەو ناوچانە، کەڵکی لە هێزەکانی ئیدلیب وەرگرتووە و هۆکاری پشتگیرییەکانی تورکیا لەم هێزانەیش تەنها بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کوردەکان و گەیشتن بە ئامانجەکانی لە لیبیایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە