شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-09 07:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ شاندێکی ڕووسیا کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- شاندێکی پلەباڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بنکەی سەربازیی حمیمیم لەگەڵ شاندێکی ڕووسی کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوی کردەوە ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاریی ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا، مستەفا مەشایخ ئەندامی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردانی سووریا، ئەحمەد سولەیمان، ئەندامی پارتی پێشڕەوی دیموکراتی کوردی سووریا، سنهریب بەرسوم، سەرۆکی حزبی یەکێتیی سووریانی سووریا و ژمارەیێک لە ئەندامانی عەرەبی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بنکەی سەربازیی حمیمیم لەگەڵ شاندێکی ڕووسی لەبارەی داهاتووی حەوت ئیدارەی خۆجێیی لە ناوچەکە، چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هێزی ئاسایشی ناوچەکە و گفتوگۆیان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان لەم چاوپێکەوتەدا شاندی کوردی بە لایەنی ڕووسییان ڕاگەیاندووە: دۆخی ساڵی 2020 زۆر جیاوازە لە ساڵەکانی پێش 2011، ئەگەر پێکدادانەکان درێژەیان پێبدرێت و حکوومەتی ناوەندیی جەخت لە سیاسەتەکانی خۆی بکاتەوە لەگەڵ هەموو ناوچەکەدا بە شەڕ دێت و ئەمەش بۆ هەمووان کارەساتە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە