شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-05 13:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەولێر: ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەستی بەغدا بکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەرێم ئامادەیە بۆ ئەوەی پابەند بێت بە رێکەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا بۆ رادەست­کردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەو مەرجەی بەغداش پابەند بێت بە بەڵێنەکانیەوە.

کوردپرێس:

جووتیار عادل عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی "ئەلعراقیە"ی راگەیاندوە: هەرێم و بەغدا پێش دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لەسەر بودجەی رێکەوتوون، ئەویش لەسەر ئەوەی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە ڕادەست بکات لەبەرامبەردا حکوومەتی ناوەند پابەندییەکانی بەرامبەر هەرێم جێبەجێ بکات.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جه‌ختیش ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ئەو رێککەوتنەی هه‌رێم و به‌غدا لەنێو ڕەشنوسی یاسای بودجەی 2020دا جێی کراوەتەوە، هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی پابه‌ندبوون و جێبه‌جێ­کردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌یه‌".

ناوبراو وتیشی: رێکەوتنەکە لە پرۆژە یاسای بودجەی 2020 جێگیر کراوە، هەرێمیش ئامادەیە پابەند بێت بەو رێکەوتنەوە و نەوت ڕادەست بکات بەمەرجێک حکوومەتی ناوەندییش پابەند بێت بە بەڵێنەکانیەوە.

سەبارەت بە پشکی هەرێم لە بودجە جووتیار عادل وتی: پشکێکی جێگیر دیاری نەکراوە، بەڵام هەندێک پابەندبوون هەیە کە رێکەوتنی لەسەر کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە