کوردستان بە نمایشکردنی درێژترین قردێلەی شێرپەنجە ناوی لە کتێبی گینس تۆمار کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە شاری سلێمانی درێژترین و گەورەترین قردێلەی شێرپەنجە لە چیای گۆیژە نمایش کرا و ناوی سلێمانی چووە لیستی ژمارە پێوانەیییەکانی گینسەوە.
کوردپرێس:
بۆ یەکەم جار لە جیهاندا لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەدا، رێكخراوی ئاڤی درێژترین و گەورەترین قردێلەی شێرپەنجەی لە شاری سلێمانی نمایش کرد.
نمایش­کردنی درێژترین قردێلەی شێرپەنجە لە جیهاندا بە درێژی 7300 مەتر لەسەر چیایی گۆیژە لە سلێمانی نمایش کرا، بە نمایش­کردنی ئەم قردێلەیەی شێرپەنجە ناوی کوردستان چووە کتێبی گینسەوە.
پسپۆڕێكی تایبەتی کتێبی ریکۆردە جیهانییەکانی گینس تایبەت بە نمایش­کردنی درێژترین قردێلەی شێرپەنجە لە جیهاندا رایدەگەیێنێت، رێكخراوی ئاڤی توانیویەتی ریکۆردی پێشتر بشکێنێت و ناوی لە گینس تۆمار بکرێت
لویس تۆمس، پسپۆڕی کتێبی ریکۆردە جیهانییەکانی گینسە، دەڵێت پێشتر قردێلەیەکی 7165 مەتر نمایش کرابوو، ئێستا بە نمایشکردنی قردێلەیێکی 7300 مەتری تایبەت بە شێرپەنجە، کوردستان ناوی دەچێتە کتێبی گینس.
بۆچوونی بەکارهێنەران