شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-04 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

76 سەربازی سوپای سووریا لە هێرشێکی تورکیادا کوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند: 76 سەربازی سەر بە سوپای سوریامان كوشتوە و 54 چوار ناوچەی ئەو پارێزگایەشمان كردوەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كرد له‌سه‌ر سنووری سووریا- توركیا رایگەیاند: "54 بنکەی سەربازانی سووریامان لە ئیدلب کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە 76 سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا پێشتر رایگه‌یاندبووه‌ به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی سوپای سووریاوه‌ بۆ سه‌ر ئیدلیب، شه‌ش سه‌ربازی توركیا كوژراون و زیاتر له‌ 9 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

پێشتریش، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک كۆماری توركیا رایگەیاند "وڵاتەكەی بێ وەڵام نابێت لەئاستی هێرشەكانی سوپای سووریا بۆ سەر چەكدارانیان لە ئیدلیب".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە