شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-03 14:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا لە ئیدلیب بەرز بووەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند ژمارەی سەربازە کوژراوەکانیان لە ئیدلیب بۆ شەش سەرباز بەرز بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشتر وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاندبوو "حکومەتی سووریا بۆردوومانی هێزەکانمانى کردووە لە ئیدلیب و چوار سەربازمان کوژراون و وەڵامی هێرشەکەش دراوەتەوە و لە چەند ئامانجێکمان داوە".

ئاماژەى بەوەش کردبوو، هێزەکانى حکوومەتى سووریا بۆردوومانى ئەو ناوچەیەى کردووە، زانیارى هەبووە کە پێشتر چەند خاڵێکى چاودێرى هێزەکانى تورکیاى لێیە.

هاوکات وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لەسەر ئاڵۆزیەکانى ئەمڕۆى ئیدلیب، وەکوو وەڵامێکیش بۆ ئەردۆغان رایگەیاند: فڕۆکەی جەنگی تورکیا سنووری ئاسمانی سووریای نەبەزاندووە و هیچ بۆردوومانێکیشی نەکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە