شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-30 05:42 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی نیگەرانییەکانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی کوردی سووریا بە بۆگدانۆڤ گەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەروەی ڕووسیا نیگەرانییەکانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی کوردی سووریا ڕاگەیاند.

کوردپرێس: لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە میخاییل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەروەی ڕووسیا و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و ئۆلێگ لێڤین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر و ژمارەیێک لە دیپلۆماتکار و بەرپرسانی کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسیایی.

لە دیدارەکەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا وێڕای جەخت کردنەوە لە پەیوەندییە مێژووییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی خانەوادەی بارزانی لەو پەیوەندییەدا، سەرۆک بارزانیشی وەک دۆستێکی مەزنی گەلی ڕووسیا وەسف کرد.

نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پێزانینیشی بۆ سەقامگیری و پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبوو و ویستی وڵاتەکەیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا نیشان دا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مەسعوود بارزانی سوپاسی سەرۆک پووتین و وەزیری دەرەوەی ڕووسیای کرد و هەورەها سوپاسی هەڵوێستی حکوومەت و کۆمپانیاکانی ڕووسیای کرد کە لە ڕۆژانی سەخت و تەنگانەدا لەبەرانبەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستی ئیجابی و بەرزیان نواندووە.

بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی دێرینی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و ڕووسیا کرد و بە پێویستیشی زانی ئەو پەیوەندییانە قووڵتر و فراوانتر بکرێن.

لە بەشێکی تری ئەو دانیشتنە مەسعوودبارزانی نیگەرانییەکانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی کورد لە سووریا بە نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا گەیاند و بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە سووریا خستەڕوو.

بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە و هەڕەشەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر و مەترسییەکانی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعش تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە