شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-04-07 09:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لایەنەکانى دەرەوەى پارتى و یەکێتى لە گفتوگۆدان بۆ دروست کردنى بەرەیێکى سیاسی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکگرتووی ئیسلامى ڕایدەگەیەنێت لایەنەکانى دەرەوەى پارتى و یەکێتى لە گفتوگۆدان بۆ دروست کردنى بەرەیێکى سیاسی.

کوردپرێس: ئەبووبەکر هەڵەدنى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکگرتووی ئیسلامى بە شارپرێس-ی رایگەیاندووە: "ئەم دۆخە مەنگ و چەقبەستووە پێویستى بە گۆڕانکارى و شڵەقانێک هەیە، چیتر فۆڕمى حکومڕانى لەنێوان دوو حزب بێت، پێویستە لایەنەکانى دەرەوەى یەکێتى و پارتى لەدەوری یەک کۆ ببنەوە، ئەمە دەبێتە هیوا و ئومێدێک بۆ خەڵک و قازانجى خەڵک و حزبەکانیشی تێدایە".

سەبارەت بە پێکهێنانى بەرەیێکى سیاسى یان لیستێکى هاوبەشى لایەنەکانى دەرەوەى پارتى و یەکێتى بۆ هەلبژاردنى داهاتوو ئاماژەى بەوە کرد، ئەو گفتوگۆیانە ئێستا هەیە لەنێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانى بەرەیێکى سیاسی بۆ هەڵبژاردن، هیواشى خواست کە ئەو لایەنانە بەیەکەوە بەرەیەک دروست بکەن و چیتر تواناکانى خۆیان بە فیڕۆ نەدەن و خەریکى شەڕی لاوەکی نەبن.

هەروەها ئەندامەکەى پەرلەمانى کوردستان جەختی کردەوە، کە پارتى و یەکێتى لەم وڵاتەدا بەرپرسن لەم بارودۆخەى کەئێستا دروست بووەو دەشڵێت، ئەمڕۆ پارتى و یەکێتى خۆیان بە ئاشکرا دانیان بەوەدانا کە بەرپرسیارن لەم دۆخەی ئیستا دروستیان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە