شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-19 06:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنەکەسە هێرش کردنەسەر بارەگای پارتی لە بەغدا سەرکۆنە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا بە توندی سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمینداریەتی گشتیی ئەنەکەسە لە راگەیاندراوێکدا، بە توندی سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و سووتاندنی ئاڵای هەرێمی کوردستانی کردووە و ئەو کارەشی بە هەنگاوێکی لە دژی گەلی کوردستان داناوە.

ئەنەکەسە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرش کردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی و سووتاندنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە هەولێر و بەغدا هەوڵی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان دەدەن و داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات هێرشکاران سزا بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە