پاپا فرانسیس گەیشتە بەغدا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەمێک پێش ئێستا پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاپای ڤاتیکان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا لە ڕێوڕەسمێکدا لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.
وا بڕیارە ئەو سەردانەی پاپا فرانسیس سێ ڕۆژ بخایەنێت و لەمیانەدا سەردانی شارەکانی نهجهف و ناسریه مووسڵ بکات و پاشان سەردانی شاری هەولێر-ی پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات.
وابڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ شاری نەجەف پاپا فرانسیس چاوی بە ئایهتوڵڵا عهلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە بکەوێت، هەروەها لە شاری هەولێر و لە یاریگای نێودهوڵهتی فرانسۆ ههریری لهگهڵ ههزاران كریستیاندا نوێژ بۆ ئاشتیی بخوێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران