لە گرێ سپی تورکیا هێزی پۆلیس دادەمەزرێنێت
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- پاش داگیرکردنی گرێ سپی لەلایەن هێزەکانی سوپای تورکیا و ئەرتەشی ئازادی سووریاوە؛ تورکیا هەنگاوێکی نوێ هەڵدەگرێت و هێزی پۆلیسی خۆجێیی لەو ناوچەیەدا دادەمەزرێنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هابر 7ی تورکیا بڵاوی دەکاتەوە هێزی پۆلیسیی خۆجێیی کە لە هێزەکانی سەربە تورکیا پێکهاتوون لەلایەن تورکیاوە ڕاهاتوون و بۆ گرێ سپی نێردراون.
لەمبارەوە فەیاز محەمەد سەرۆکی تەشکیلاتی پۆلیسی گرێ سپی ڕایگەیاند: نزیک یەک مانگ لە تورکیا مەشقمان پێکرا و لە ناوەندی شاری گرێ سپیدا بە 420 کەس کارەکەمان دەست پێدەکەین.
ناوبراو وتیشی: شەڕی تیرۆر و کونترۆڵی هاتوچۆ و وەستانەوە دژی قاچاخ و تاوانە ڕێکخراوەکان لە ئەرکەکانی پۆلیسی خۆجێیی گرێ سپی دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران