نێچیرڤان بارزانی: ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ کشانەوەی هاوپەیمانان
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به رۆژنامه‌یێکی به‌نێوبانگی ئه‌ڵمانیی راگه‌یاندووه کە عێراق پێویستی به پشتیوانی دراوسێ و هاوڕێکانیەتی له کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی و لەبارەی کشانەوەی هاوپەیمانانیش بەتایبەت ئەڵمانیا گوتوویەتی، جارێ زووه بۆ کشانه‌وه‌ی هاوپەیمانان و سوپای ئه‌ڵمانیا لە عێراق.
شەوی شەممە 11-1-2020 پۆرتاڵی رۆژنامه‌ی (بیڵد)ی ئه‌ڵمانیا هه‌ڤپه‌یڤینێکی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی بڵاوکردەوه. له‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه ده‌ڵێت: "ئێستا دووڕیانێک له پێش عێراقه". بارزانی به‌رده‌وامی به قسه‌کانی ده‌دات و ده‌ڵێت: "به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسی هه‌یه عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌ی هه‌ڵه بڕوات. ئێمه هیواخوازین، هه‌موومان پێکه‌وه بتوانین کار بۆ ئه‌وه بکه‌ین سه‌قامگیری، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵکی عێراق بگه‌ڕێنینه‌وه".
دووباره به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش، هۆشدارییێکی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و لەوبارەوە نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که شه‌ڕی دژی تێرۆر کۆتایی نه‌هاتووه. هه‌رێمی کوردستان و ته‌واوی عێراق هاوشێوه‌ی پێشووتر پێویستی به هاوکاری هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان هه‌یه". له به‌رده‌وامی قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت "به بۆچوونی ئێمه ئێستا کاتێکی گونجاو نییه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له عێراق و له هه‌رێمی کوردستانیش. هەڕەشه‌کان به‌رده‌وامن. هه‌ڕه‌شه‌ی جیدین. عێراق به ته‌نیا ناتوانێت به سه‌ریدا زاڵ ببێت".
هه‌ر لەباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعشه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: "هەڕه‌شه‌کان ته‌نیا بۆ ئاسایشی ناوچه‌که نین به‌ڵکوو بۆ کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیشن".
سه‌باره‌ت به هاوکارییه‌کانی سوپای ئه‌ڵمانیا له شه‌ڕی دژی داعش و مه‌شق کردن به پێشمه‌رگه و ناردنی چه‌ک بۆیان سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: "ئێمه هه‌رگیز له بیر ناکه‌ین به‌ڵام ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه، دڵنیاببینه‌وه له‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی پێکه‌وه به‌ده‌ستهێنراون، کە به فیڕۆیان نه‌ده‌ین". له‌باره‌ی هاوکارییه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێت: "رێگایێکی درێژمان بڕیوه. توانیمان لەڕووی فیزیکییه‌وه خەلافه‌ت له‌ناو ببه‌ین. توانیمان پێداویستییه‌کانی ئاواره‌کان دابین بکه‌ین".
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی تایبه‌تیش بۆ حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و گەلی ئه‌ڵمانیا ده‌نێریت و دەڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسم کرد، په‌یامی من بۆ حکوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و گه‌لی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌یه که ئێمه سوپاسیان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که تاوەکوو ئێستا بۆ ئێمەیان کردووه، به‌ڵام ئێمه وه‌ک هاوڕێ، هاوپه‌یمان و هاوبه‌ش هیواخوازین که ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه به‌رده‌وام بن له سه‌ر رۆیشتنی ئه‌م رێگایه تاوەکوو ئێمه بتوانین ئه‌و په‌یمانەی به خه‌ڵکی خۆمان داوه بیبەینەسەر ئەویش ئاسایش و هیوایە به ئاینده‌یێکی باشتر". نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "ئێمه هاوبه‌شی ئاشتی و خۆشگۆزه‌رانی ده‌مێنینەوە".
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینەکەیدا سه‌باره‌ت به گرژییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران به پڕفرۆش‌ترین رۆژنامه‌ی ئه‌ورۆپای گوتووە: "نامانه‌وێت هه‌رێمی کوردستان و عێراق ببنه مه‌یدانی شه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری ناکۆکی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کان".
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه، هه‌نگاو بنرێت بۆ هاوکاری کردنی عێراق. عێراق پێویستی به پشتیوانی دراوسێ و هاوڕێکانیه‌تی له کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران