شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-12 07:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای سووریا بنکەیێکی سەربازیی تورکیای لە حەلەب کردە ئامانج

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئاژانسێکی نزیک لە دژبەرانی حکوومەتی سووریا ڕایگەیاند: سوپای سووریا بنکەیێکی سەربازیی تورکیای لە حەلەب کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی «بەلەدی نیووز» سەربە دژبەرانی حکوومەتی سووریا ئیدیعا دەکات هێزەکانی دەوڵەتی سووریا بنکەی سەربازیی تورکیایان لە باکووری حەلەب کردۆتە ئامانج.

بەگوێرەی ئەو ئاژانسە؛ سوپای سووریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی قورس بنکەکانی ئەرتەشی تورکیای لە چیای ئانادان لە باکووری حەلەب بۆردوومان کردووە و بە هۆیەوە لانیکەم هێزێکی سوپای تورکیا کوژراوە.

پاش ئەم ڕووداوە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ئەو شوێنانەیان کە لەوێوە بۆردوومان کرابوون کردە ئامانج.

هەروەها ئاژانسی Step هەواڵێکی بڵاو کردەوە و هێرشی مووشەکیی سوپای سووریای بۆ سەر ئەرتەشی تورکیا پشتڕاست کردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە