دۆناڵد ترەمپ: نەوتی سووریا لە کونترۆڵی ئەمەریکادایە
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس: دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی وڵاتەکەی گوتی دەبووایە سوپای ئەمریکا ناوچە سنوورییەکانی نێوان ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و سوپای تورکیای بەجێهێشتایە و بۆ پاراستنی بیرەنەوتەکان بچووایەتە شوێنەکانی دیکە.
لە سەرەتای تشرینی یەکەمی رابردوودا حکوومەتی ئەمریکا بڕیاری دا سوپای وڵاتەکەی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان کوردستانی سووریا و تورکیا بکشێنێتەوە.
پێشتر لە رۆژی پێنجشەممە 05-12-2019دا مارک ئێسپەر، وەزیری بەگریی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکیدا رایگەیاند لەدوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی کشانەوەی سەربازەکانیان لە سووریا، تەنیا 600 سەربازیان لە ناوچەکەدا ماوە و ئەوانیش بۆ پارێزگاری کردن لە ناوچە نەوتییەکان ماوەنەتەوە تاوەکوو جارێکی دیکە داعش دەستی بەو ناوچانە نەگاتەوە.
هەر دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا، ژمارەیێک لە دانیشتووانی شاری قامشلۆی دژی کشاندنەوەی سوپای ئەمریکا رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان سازکرد.
لە رۆژی نۆی تشرینی یەکەمیشدا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر کوردستانی سووریا دەستپێکرد کە نارەزایی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و خەڵکێکی زۆر کوژران و برینداربوون و بە هەزارانی دیکەیش ئاوارەبوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران